بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ دووشەممە، هەوڵی نەهێشتنی جینۆساید لەعێراق تاوتوێكرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان پێشوازیكرد لە ئالیس نادیریتۆ، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕاوێژكاری تایبەتی نەهێشتنی جینۆساید.
لە دیدارەكەدا باس لە هەوڵەكان بۆ نەهێشتنی جینۆساید لە عێراق كرا.