بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست راگەیاند كە 15 كیلۆ كریستاڵ و حەشەیان پێگیراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و دوای ئەوەی ڕەزامەندی دادوەر بەدەستهێنرا ، مەفرەزەكانی ئاسایش لە میسان توانیان یەكێك لە گەورەترین قاچاخچییەكانی ماددە هۆشبەرەكان لەو پارێزگایە دەستگیربكەن.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە نزیكەی 14 كیلۆ كریستاڵ و (1) كگم حەشیشی پێبووە وماڵی چوار ئەندامی تری تۆڕەكەی دەستنیشانكرد و دواتر لە پارێزگاكانی كەربەلا و نەجەفی پیرۆز دەستگیركران، وتیشی: دەستگیراوە بەسەر 13 ملیۆن دیاری تۆڕەكەدا.
راشیگەیاند: لێدوانی سەرەتایی تۆمەتباران تۆماركراوە و ئاراستەی لایەنە یاساییە لێهاتووەكان كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەبەرامبەریان و ئاشكراشیكرد: ئەو ماددانە بە بڕیاری دادوەری ڕادەست دەكرێن بە فەرمانگە تەندروستییەكانی پەیوەندیدار بە مەبەستی لەناوبردنیان.