بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: 2000 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆماركراوە و ئاماژە بەوەش دەكات: زۆربەی حاڵەتەكانی تەنگەنەفسی كەم و مامناوەندن.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەیف بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی و نەخۆشخانەكاندا، وتیشی: تائێستا 2000 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دامەزراوە تەندروستیەكاندا تۆماركراوە.
هەروەك داواشی لە هاوڵاتیان كرد دەمامك ببەستن و تا ئەو حالەتەی زۆر پێویست نەبوو لە ماڵ نەچنەدەرەوە.
وتیشی: دامەزراوە تەندروستییەكان بە تەواوی لە ڕووی ئۆكسجینی پزیشكی و دەرمان و پێداویستی پزیشكییەوە ئامادەكراون.