كەشوهەوای عێراق ... لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 16-05-2022, 12:18
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە، رەوشی كەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینیش دەكات پلەكانی گەرمی لە سبەینێوە دەست بە بەرزبوونەوە بكەن.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممە بە چەند بوونی چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا كە ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت، هەروەك پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەراست چەند پلە بەرزدەبنەوە و  خهاوات لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵاتیش كەمێك بەرزدەبنەوە.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تەندروستە، لە كاتێكدا كە كەشوهەوای ناوچەی باكوور بە هەندێك پەڵە هەورەوە تەندروست دەبێت و بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بە تەواوی وڵات پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای پێنج شەممە بە هەندێك پەڵە هەورەوە تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش كەمێك بەرزترە بەراورد بە ڕۆژی پێشتر لە هەموو وڵاتدا.
    دەستەی كەشناسی راشیگەیكاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا ناوچەی باكوور بە چەند هەورێك تەندروست دەبێت، پلەی گەرمی لە ڕۆژی پێشووتر بەرزتر دەبێتەوە لە سەرانسەری وڵات.