بەغداد - INA
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییان لەبەغدادو پارێزگاكان بڵاوەپێكردەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەك و فریاكەوتنی حاڵەتی تەنگە نەفەسی بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی كەزۆربەی پارێزگاكانی عێراقی گرتوەتەوە.
عەمید جەودت عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و كارمەندانی بەرگری شارستانیان بڵاوەپێكردەوە بۆ كۆنترۆڵكردن و فریاكەوتنی حاڵەتی لەناكاو كە بەهۆی خۆڵباریینەوە توشی هاوڵاتیان دەبێت.
داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە حاڵەتی لەناكاودا پەیوەندی بكەن بە ژمارە 115 بەرگری شارستانی
خبۆ ئەوەی كارمەندانی بەرگری شارستانی فریایان بكەون.
پێشتریش دەستەی كەشناسی بڵاویكردەوە كە رۆژی دوو شەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەمووناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە.