سلێمانی ـ INA
كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه راگرتنی هه‌موو گه‌شته‌كانی راگه‌یاند.
كارگێری فرۆكه‌خانه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راده‌گه‌ینێت به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌وه كه‌عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و بوو هۆی نزمبوونی مه‌ودای بینین، بریاریداوه بۆ راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی. هه‌روه‌ها وتی" له‌دوایی كۆتایی هاتنی شه‌پۆڵی خۆلبارینه‌وه گه‌شته‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌نه‌وه.