كه‌شناسی عێراق: شه‌پۆڵی خۆلبارین له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆه‌وه‌ ‌كۆتایی پێدێت

ناوخۆ
  • 16-05-2022, 09:48
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتی به‌كۆتایی هاتنی شه‌پۆڵی خۆڵبارین له‌ولات راگه‌یاند كه‌ به‌غدایی پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی گرتۆته‌وه‌. 

     به‌رێوبه‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی عامر ئه‌لجابری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) راگه‌یاند شه‌پۆڵی خۆڵبارین كه‌ به‌غدایی پایته‌خت و ژماره‌یه‌كی له‌پارێزگاكانی گرتۆته‌وه‌ ورده‌ ورده‌ به‌كۆتایی دێت. 

     هه‌روه‌ها وتی" ئه‌مڕۆ ئێواره‌ ئه‌م شه‌پۆڵه‌ نامێنێت.

    جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق دوێنێ راگه‌یاند كه‌ وڵات تووشی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نزم ده‌بێت كه‌ له‌باكووری ئه‌فریقیاوه‌ دێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام دواتر به‌هۆی گێژاوێكی تری ده‌ریای سپی ناوه‌راسته‌وه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی نزمبوونی پله‌كانی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی غوبار و دروستبوونی شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین.