بەغداد/ INA
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کارمەندانی دەخاتە ئامادەباشیەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر بارێکی لەناکاو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی" وەزیری کارەبا عادل کریم فەرمانی داوە بەوەی کەهەموو کارمەندای ئەندازیاری وهونەری و پیشەوەرەکان و تەکنیککاران لەوەزارەت لە ئامادەباشیدابن بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆڵبارین و چارەسەرکردنی هەربارێکی لەناکاوی کارەبا.