بەغداد/ INA
چەند پارێزگایەکی عێڕاقی بەهۆی خۆڵبارینەوە بڕیاری پشووی فەرمیان دەرکرد.
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ههر یهك لهپارێزگای واست و دیوانیە دەوامی فەرمانگەکانیان کردە پشوو، هەروەها لە پارێزگای دیالە پشووی فەرمانگەکان ڕاگەیەنرا جگە لە فەرمانگە تەندروستیەکان نەبێت، بەهەمان شێوەش پارێزگای کەرکوک وپارێزگای بابل بۆ ئەمڕۆ پشووی فەرمی ڕاگەیەندراو.
لە شاری بەغدادیش تەنها فەرمانگە تەندروستیەکان نەبێت کرایە پشووی فەرمی. لەهەمان کاتدا وەزارەتی پەروەردە پشووی فەرمی لە سهرجەم قوتابخانەکان ڕاگەیاند و تاقیکردنەوەکانیشی بۆ ڕۆژی سێ شەم دواخست وەزارەتی خوێندنی باڵاش تاقیکردنەوەکانی دواخست لە سەرجەم بەشەکانیدا.