بەغدا INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند كە مستەفا ئەلكازمی سەرۆكوەزیران نزیك بووەتەوە لە گشتاندنی ئەزموونی موسڵ لەگەڵ چاودێریكردنی داواكاری گشتی لە میكانیزمەكانی خەرجكردنی ئەو پارەیەی كە بۆ پڕۆژەكان لە پارێزگاكان تەرخانكراوە.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دەستخۆشی لە، لە پێنجەمین دانیشتنی خۆیدا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو ،هەوڵەكانی لیژنەی داواكاری گشتی لە موسڵ، كە ئەركی چاودێریكردنی میكانیزمی خەرجكردنی ئەو پارانەی تەرخانكراوە،بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە بە ئامانجی ئاوەدانكردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی لیژنەكە، بە هاوكاری لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، بووە هۆی سنوورداركردنی بەهەدەردانی ئەو پارانە و تەرخانكردنی بۆ ئەو پرۆژانەی كە پارێزگاكە پێویستیانە، ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕیاریدا پەیوەندی بە سەرۆكوەزیرانەوە بكات بۆ ئەوەی بیر لە هەماهەنگی لەگەڵ بكات و باقی پارێزگاكان هەمان میكانیزم پەیڕەو بكەن لە چاودێریكردنی خەرجكردنی ئەو پارەیەی كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكان تەرخانكراوە، لە بۆ ئەوەی ئەم تاقیكردنەوە سەركەوتوو بێت.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات