بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، بڕیاریدا بۆ ماوەیەك كە لە سی رۆژ كەمتر نەبێت، بگۆڕێت بۆ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی.
ئەلسەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هاتووە، ڕایگەیاندووە : شانازیم هەبوو كە گەورەترین بلۆكی پەرلەمانیم لە مێژووی عێراقدا هەبووە، هەروەها شانازیم كرد كە سەركەوتوو بووم لە پێكهێنانی گەورەترین بلۆكی پەرلەمانی عێراق ، و شەرەفمەند بووم كە پشت بە خۆم ببەستم و پشت بە لایەنە دەرەكییەكان نەبەستم، وە شەرەفمەند بووم كە پەنام بۆ دەسەڵاتی دادوەری نەبرد لە بەڕێوەبردنی پێداویستییەكانی خەڵك و پێداویستییەكانی پێكهێنانی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكردووە بەهۆی زیادبوونی ململانێی دژی من لە ناوەوە و دەرەوە، و دژی بیرۆكەی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی كە لە هەوڵەكانماندا سەركەوتوو نەبوو، ستایش بۆ خودا، ئەمە مافی پەرلەمانتارە بە ئەزموون و سەربەخۆیەكانە ، یان ئەوانەی ئیدیعای سەربەخۆیی دەكەن، كە لەو كارەدا یارمەتیدەرمان نەبووە،لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بژاردەیەكمان ماوە كە دەبێت هەوڵی بۆ بدەین، ئەویش ئەوەیە كە بۆ ماوەیەكی كەمتر لە سی ڕۆژ بگۆڕین بۆ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی، لەگەڵ ئەو كوتلە و لایەنە پەرلەمانیەكان بە ئەوانەی كە شەرەفمەندبووین هاوپەیمانی لەگەڵیان بكەین، سەربكەون لە پێكهێنانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی خەڵك، ئەو كاتە دەبێتە بەرەكەت، ئەگەرنا بڕیارێكی ترمان هەیە بۆ ئەوەی لە ئەو كاتەدا ڕایبگەیەنین.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات