كەركوك -INA - مەهدی ڕەبحاوی
ئەمڕۆ یەكشەممە، پارێزگای كەركوك فەرماندەیی پۆلیسی ئاڕاستە كرد بۆ ئامادەكردنی (٦٠) ئۆتۆمبێلی شەڕكەر، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای شەڕی و ئەركەكانی لە خزمەتكردنی هاوڵاتیدا.
مەروان ئەلعانی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حكوومەت لە پارێزگاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆكایەتی عەمید یەحیا ناسر عەباس لە دەزگای دارایی و كارگێڕی وەزارەتەكە كاروبارەكان، سەردانی پارێزگای كەركوكیان كرد و لەگەڵ پارێزگاری كەركوك راكان جبووری كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا، بەئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، عەمید كاوە غەریب.ئاماژەی بەوەدا كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، كارەكانی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك و پێكهاتەكانی، هەوڵ و ئەدای كاركردنیان ئەنجامداوە، لە هێزە ئەمنییە قارەمانەكان و ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە تاوتوێ كرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاكان جبووری پارێزگاری كەركوك، ئاڕاستەی دەستەبەركردنی تایەكانی شەڕ بۆ فەوجەكان و هێزی تاكتیكی لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە شەڕكەرانە دەگاتە 60 ئۆتۆمبێل.