بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگیی چڕكری كارەكانی ناتۆ سەبارەت بە پەرەپێدانی توانای هێزەكانی عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: قاسم ئەعرەجی پێشوازیكرد لە فەریق جیوفانی لانوچی فەرماندەی نوێی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق و شاندی یاوەری.
بەپێی بەیاننامەكە، ئەعرەجی پیرۆزبایی لە فەرماندەی نوێی ئەركی ناتۆ كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە لە كارەكانیدا، هەروەك جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی چڕكردنەوەی كارەكانی ئەركەكە لەسەر پەرەپێدانی توانانی هێزە عێراقییەكان و سەرخستنی ئەركی مەشقكردنیان.
هەر لەو دیدارەدا باس لە دۆسیەی كامپی سنووری هۆل كرا و جەخت لە گرنگی خێراكردنی داخستنی ئەم دۆسیەیە كرایەوە.
لایخۆیەوە فەریق جیوفانی لانوچی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی روبەڕووبونەوەی چەتەكانی داعش كردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئاسایش و سەقامگیری فاكتەری گرنگن بۆ عێراق و ناوچەكە.