بەغداد - INA
نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق (یۆنامی) ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە بارودۆخی عێراق ئەنجامدەدات.
یۆنامی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕۆژی سێشەممە 17ی ئایاری 2022 كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ بەكانی نیویۆرك و كاتژمێر 1:00ی شەو بە كاتی بەغداد سەبارەت بە دۆخی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئاشكراشیكردوە: چاوەڕوان دەكرێت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان جێنین هێنیس پلاسخارت لەكۆبوونەوەكەدا لەبارەی پێشهاتەكانی عێراق و كارەكانی ئەركی نەتەوەیەكگرتووەكان كورتەیەك پێشكەش بكات.