کۆریای باکور 15 حاڵەتی دیکەی مردنی بەپەتای کۆرۆنا راگەیاند

جیهانی
  • 15-05-2022, 19:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆریای باکوور مردنی 15 ھاوڵاتی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا بڵاو کردەوە,ئەمەش دوای ڕۆژێک ئەو وڵاتە ڕایگەیاند بوو کە یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای لەسەر خاکەکەی تۆمارکردووە، دەسەڵاتدارانیش بە پەلە ڕێوشوێنی داخستنیان لە وڵات سەپاند.
     ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە کە  ٤٢ حاڵەتی مردن و ٨٢٠ هەزار و ٦٢٠ توشبوو لە وڵاتە تۆمارکراوە، ئاماژەی  بەوەشکردوە کە لانی کەم ٣٢٤ هەزار و ٥٥٠ کەس لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
     "کیم جۆنگ ئون"سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "ئاژاوەیەکی گەورە لە وڵات دروست دەکات.
     ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە "سەرجەم  پارێزگا و شارەکان لە سەرانسەری وڵاتدا داخستنی تەواویان سەپاندووە".
     هەرچەندە "سیستەمی خۆپاراستن لە پەتاکە زۆرترین حاڵەتی فریاگوزاری"ی چالاک کردووە بۆ خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو ئەو هاووڵاتیانەی کە نەکوتراون ، بەڵام کۆریای باکوور رۆژانە ژمارەیەکی زۆری  لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار دەکات.
     ھەروەک ئاژانسى فه‌رمى رایگه‌یاند ته‌نها له‌ رۆژى هه‌ینى "زیاتر له‌ 174 هه‌زار و 440 كه‌س تووشی پەتاکە بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش لانى كه‌م 81 هه‌زار و 430 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 21 كه‌سیش له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵاتدا گیانیان له‌ده‌ستدا".
     ڕۆژی پێنجشەممەش، دەسەڵاتداران دۆزینەوەی ئۆمیکرۆنی گۆڕاوی زۆر درمییان لە پیۆنگ یانگ پشتڕاستکردەوە و "کیم جۆن" فەرمانی دا بە داخستنی سەرتاسەری وڵاتدا.
     ئەمەش  یەکەمین جاربوو بە فەرمی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا پشتڕاست بکرێتەوە، و شکستی رێکارەکانی داخستنی دوو ساڵەی نیشان بدات ، کە تێچووی ئابوورییەکەی زۆر کردبوو .
     ھەر بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور دووەمین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی کیم ئەنجامداراوە و سیستمی تەندروستی لە کۆریای باکور تێکچووە، و لە ئێستادا بە یەکێک لە خراپترینەکانی جیهان دادەنرێت، هەروەها بەپێی شارەزایان دەرمانی پێویست و کەرەستەی پێویست لەو وڵاتە  نییە.
     ھاوکات لە غیابی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و نەتوانینی ئەنجامدانی پشکنینی بەرفراوان، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کۆریای باکوور بە دۆخێکی زۆر خراپی وەڵامدانەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێپەر دەبێت.
    لەلایەکی ترەور  شرۆڤەکاران هۆشدارییان داوە لەوەی کە کیم رەنگە پلانەکانی بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خێراتر بکات وەک هەوڵێک بۆ سەرقاڵکردنی دانیشتوانی کۆریای باکوور لە بڵاوبوونەوەی کارەساتی  پەتای کۆرۆنا.