عەبدولساحب: بانكی نێودەوڵەتی مینحەیەك بۆ پرۆژەكانی خوێندنی باڵا پێشكەشدەكات

ناوخۆ
  • 15-05-2022, 18:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحب ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستپێكردنی مینحەیەكی بانكی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریكردنی پرۆژەكانی خوێندنی باڵا لەعێراق ڕاگەیاند.
    عەبدولساحب لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ژینگەی خوێندنی زانكۆ بە هۆی ڕێژەی خێرای گەشەی دانیشتوانەوە لە فراوانبوون و زیادبووندایە، بەڵام لایەنی دارایی ئاڵناگارییەكە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دامەزراوەی زانكۆكان كە بەدرێژای ڕێگا هاوتەریبەكان كار دەكەن بۆ گەیشتن بەئامانجەكانیان، لەسەر بنەمای خزمەتكردنی كۆمەڵگا، داواشیكرد: پێداچوونەوەیەك بەئاماژە داراییەكان و بودجەی زانكۆكاندا بكرێت.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ستراتیجی خۆیدا تا ساڵی 2030 ئامانجێكی بەپەلەی دیاریكردووە بۆ پەرەپێدانی زانكۆ زانستییە تایبەتمەندەكان كە گونجاون بۆ بازاڕی كار و سوودوەرگرتن لە شەراكەت و هەماهەنگی لەگەڵ بەخشەرانی نێودەوڵەتی.
    هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتوە، كە ئەندریاس بلو، بەڕێوبەری رێپێدراوی بانكی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، رایگەیاند: بانكی نێودەوڵەتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هاوبەشەكانی لە حكومەتی عێراق كاریكردووە بۆ ئامادەكردنی پشتگیری بۆ خوێندنی باڵا كە بەشێكی گرنگە لە عێراق كە بە میرات  پێگەی خوێندن و زانستی ناسراوە، وتیشی: ئەو 5 ملیۆن دۆلارەی كە بانكی نێودەوڵەتی بەخشیوێتی بەشداری دەكات لە دابینكردنی ژینگەی ڕاهێنان لە زانكۆ و تاقیگە نوێكان و دابینكردنی تایبەتمەندی ئەولەویەت بۆ كۆمەڵگا بەتایبەتی وزەی نوێبوەوە و تەندروستی و كشتوكاڵ و كارەبا.
    تەئكیدیشیكردەوە، بانكی نێودەوڵەتی پابەندە بەو پشتگیرییە بۆ پەرەپێدان و باشتركردنی چۆنیەتی پرۆسەی خوێندن.