بەغداد - INA
سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن عەزاری ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: بەرژەوەندیەكانی گەلی عێراق و بژێوی ژیانیان ئامانەتە بەگەردنی ئێمەوە.
حەسەن عەزاری لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: بەرژەوەندی و گوزەرانی خەڵكی عێراق ئامانەتە بە گەردنی ئێمەوە و بە هەموو ڕێگەیەكی یاسایی كاردەكەین بۆ گەرەنتیكردن و بەرگریكردن لێیان.