بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، نەخشەی دابەشكردنی چڕی خۆڵبارین بۆ هەموو ناوچەكان بۆ سبەینێ دووشەممە بڵاوكردەوە.
بەپێی ئەو نەخشەیەی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بە چڕی خۆڵبارین لە پارێزگاكانی عێراق دەكات بۆ سبەینێ دوو شەممە، كە بەشێوەیەكە ئەو پارێزگایانەی لە خشتەكە رەنگی زەردییان دراوەتێ بەشێوەیەكی كەم خۆڵبارین دەیانگرێتەەوە، هەروەها ئەو پارێزگایانەی رەنگی سورییان دراوەتێ بەشێوەی مامناوەند خۆڵبارین دەیانگرێتەوە، هاوكات ئەو پارێزگایانەی تر كە رەنگی مۆرییان دراوەتێ خۆڵبارین بەشێوەیەكی چڕ دەیانگرێتەوە.
هەر بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بەپێی نەخشەكەی دەستەی كەشناسی، پارێزگاكانی (دهۆك و سلێمانی و دیالەو واست و میسان) بەشێوەی كەم خۆڵبارین دەیانگرێتەوە، هەروەها پارێزگاكانی (هەولێر و كەركوك و بابل و دیوانیە و زەیقار و بەسر) بەشێوەی مامناوەند خۆڵبارینەكە دەیگرێتەوە، بەڵام باقی پارێزگاكانی تر بەشێوەیەكی چڕ خۆڵبارین دەبێت بۆ سبەینێ دوو شەممە.