هه‌ولێرـ INA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لهپهیامێكدا گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆیانی ده‌خوازیت.
له‌راگه‌یندراوێكدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه هاتووه" شه‌سته‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانينه‌وه ڕۆڵى گرنگ و پيرۆزى مامۆستايان و هه‌وڵ و كۆششيان بۆ فێركردن، په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان، به‌رز دهنرخێنين.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری راگهیندراوهكهدا هاتووه" به‌رپرسياريه‌تى، ئاماده‌يى و ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى مامۆستايان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاك، له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و له ئێستاى ئازاديشدا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينه. له ڕۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌كانيشدا، مامۆستايانى دڵسۆزى كوردستان به‌رگه‌ى هه‌موو ته‌حه‌دييه‌كانيان گرتووه و له ئه‌ركى پيرۆزى په‌روه‌رده‌كارى و فێركردن به‌رده‌وام بوون و كۆڵيان نه‌داوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو ئه‌مانه‌تى مامۆستايانن، بۆيه مامۆستايان كليل و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوون و ڕۆڵيان له بره‌ودان به كولتوورى يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان هه‌يه. مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى گوزەران و ژيانێكى باشترن، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ ماف و داواكارى و شايسته‌كانيان دووپات دهكهينهوه و به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و خزمه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان دهڕوانين.