كه‌شناسی" لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە

ناوخۆ
  • 15-05-2022, 11:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشوهەوای عیراق پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ هەفتەی ئێستا راگەیاند، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سێشەممەوە دەستپێبکات.
    دەستی کەشوهەوا لە ڕاگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تێیدا ڕایگەیاندووە کە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ لەگەڵ هەندێک هەور و تۆزاوی لە ناوچەی ناوەڕاستدا ڕوون دەبێتەوە، لە کاتێکدا ناوچەكانی باکوور ئاسمان ساماڵە هەندێك پەڵە هەورەیش هەیە ناوچەی باشوور لە ئاسمان و تۆزاوییە، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە ڕۆژێ پێشوتر چەند پلەیەک کەم دەبنەوە.
    هه‌روه‌ها له‌رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ور و له‌ناوچه‌ی باكووریش هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر باران بارینێكی سووك له‌گه‌ڵ بروسكه‌ هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات تۆزێك داده‌به‌زن.
      له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ش له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور هه‌رو ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باشووریش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی غوبار له‌هه‌ندێ ناوچه‌ و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور پله‌كانی گه‌رما وه‌كو رۆژانی پێشتر ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور هه‌ندێ به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

    لە درێژەی ڕاگەیاندراوێكدا  هاتووە "کەشوهەوای وڵات بۆ چوارشەممە و پێنجشەممە لەگەڵ هەندێک هەوردا ڕوون دەبێتەوە، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ڕۆژێکی پێش تر."
    لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما سبەی، دووشەممە، و کەش و هەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو: