هەولێر - INA
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیماراتەوە پێشوازی لێكرا.
سەرۆكی حكومەت پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەكەیان و سەركردایەتیی و گەلی ئیمارات كرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن بۆ كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی كۆچكردووی ئیمارات و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات
هەروەها سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی نوێی ئیمارات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.