وەزیری بازرگانی: یاسای ئاسایشی خۆراك خەزێنەی ستراتژی بۆ گەنم دابیندەكات

ناوخۆ
  • 14-05-2022, 21:19
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری بازرگانی عەلا جبوری ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك خەزێنەیەكی ستراتیژی بۆ دانەوێڵەی گەنم لەعێراق دابین دەكات.
    وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عەلا جبوری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە، ئەمڕۆ شەممە میكانیزمەكانی وەرزی بازاڕكردنی لە واسیت پشكنی و لەگەڵ كۆمەڵێك جوتیار كۆبووەوە و كۆسپ و گرفتەكانی وەرزی بازاڕكردن و هەوڵەكانی وەزارەت بۆ زاڵبوون بەسەریاندا باسكرا.
    جبوری تەئكیدیكردەوە: كە پارێزگای وەسیت یەكێكە لە یەكەم پارێزگاكان لە بەرهەمهێنانی گەنم و پێشبینی دەكەین ئەم وەرزە ببێتە یەكێك لە یەكەمەكانی بەرهەمهێنان.
    ئاشكراشیكرد: سودی جوتیاران و پلانی كشتوكاڵی و دابینكردنی ئاو و نرخی تەنێك لە ئەولەویەتی كارەكانی وەزارەتە و لە ئەنجومەنی وەزاری ئابووری گفتوگۆی لەبارەوە كراوە و بڕیاری لەسەر دراوە، كە دیارترینیان بەرزكردنەوەی نرخی تەنێك بۆ 750 هەزار دینار و دابەشكردنی بڕی مافی گەنمی فرۆشراو تاكۆتایی مانگی داهاتوو، وتیشی: بڕی 500 ملیار دیناریش لەوەزارەتی داراییەوە گوازراوەتەوە.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتەكە بە پێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری و حكومەت گرنگی بە خەرجكردنی دەرماڵەكەیان دەدات، لەكاتێكدا پەرلەمان هەوڵی جدی دەدات بۆ تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراك كە پێویستی ڕاستەقینە بۆ پاراستنی پێویستی وڵات بۆ گەنم و سەلامەتی ستراتیجی دابین دەكات.