بەغداد - INA
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمیر مەعمووری ئەمڕۆ شەممە، وادەی پێشكەشكردنی دەستپێشخەریی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئاشكراكرد، و تەئكیدیكردەوە: كە نەخشەیەك دەكێشرێت بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا كە لەبەردەم ڕێگای ناونانی سەرۆك كۆمار و دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیراندایە.
مەعمووری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بەردەوامە لەسەر دەستپێشخەرییەكەیان و ئەمڕۆ تەواو دەبێت و سبەینێش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنرێت، وتیشی: ئەمشەو كۆبونەوەیەك هەیە بۆ تەواوكردنی.
ئاشكراشیكرد: دەستپێشخەرییەكە بریتیە لە نەخشەڕێگایەكی سیاسی بۆ دەرچوون لەبنبەستی سیاسی و ئاراستەی هەموو كوتلەكان دەكرێت و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان تیمێكی دانوستانكاریان دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ كوتلەكان پەیوەندی بكەن بۆ دەربازكردنی قەیرانەكە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە ژمارەی ئەندامەكان دەگاتە 40 ئەندام و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان دەكات.
پێشتریش عەدنان جابری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: نزیكبونەتەوە لە پێشكەشكردنی نەخشەرێگایەك بۆ كۆتاییهێنان لە بنبەستی سیاسی.