وردەكاری كۆبونەوەی لیژنەی دارایی بۆ تەواوكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك

سیاسی
  • 14-05-2022, 20:08
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە، وردەكارییەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ڕاگەیاند بۆ پێگەیاندن و تەواوكردنی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی و دەنگدان لەسەر ماددەكانی.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی حەسەن كەریم كەعبی و ئامادەبوونی ئەندامەكانی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 سەبارەت بە  یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی و دەنگدان لەسەر ماددەكانی كۆبوەوە پێش ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و لە بەرنامەی كاردا دابنرێت.
    حەسەن كەعبی، سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند: یاسای پشتگیری فریاگوزاری دەدرێتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە دوای دەنگدان و چارەسەركردنی ئەو كێشە بنەڕەتی و بابەتیانەی كە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، وتیشی: لیژنەكە بەرپرسیاریەتی ئەوەی هەیە كە پابەندی بن.
    هەر لە بەیاننامەكەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە: كە لیژنەی دارایی ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی تاوتوێكرد كە زیاتر یاساكە بەهێز دەكات و تەئكید لە دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو و كشتوكاڵ و بازرگانی و كارەبا و خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی و كەمكردنەوەی هەژاری و پاڵپشتی پرۆژەكانی پارێزگاكان دەكاتەوە.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەكە دەنگی لەسەر زۆربەی بڕگەكانی یاسای فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی داوە ئەمەش دوای ڕەچاوكردنی ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی بۆ دەنگدانی بە كۆمەڵ و دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران گیراوتەبەر.