بەغداد - INA
كەسایەتییە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانی عێراق و عەرەب ئەمڕۆ شەممە، ئامادەی مەراسیمی پرسەی
ڕۆژنامەنوسی فەلەستینی شیرین ئەبو عەقلە بوون كە لەلایەن باڵوێزخانەی فەڵەستینەوە لەبەغداد رێكخرابوو، هەروەها ئیدانەی تاوانی كوشتنەكەیان كرد.
باڵیۆزی فەڵەستین لەعێراق ئەحمەد ئەبو عەقل لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: بە ئامانجگرتنی ئەبو عەقلە لە لایەن داگیركەری ئیسرائیلەوە ئامانجە ڕاستیەكەیە و ڕووی ڕەگەزپەرستانەی ئەو قەوارەیە نیشان دەدات كە ڕێز لە مرۆڤایەتی و بەهاكان ناگرن.
وتیشی: گەل ئاڵای فەلەستینیان لە پرسەی گەورەی شەهیددا هەڵكرد و بە هەموو پێكهاتەكان و دیمەنەكانیەوە ئامادەبوون بۆ پشتڕاستكردنەوەی یەكڕیزیی لە بەرامبەر خۆبەزلزانینی داگیركاریدا و ئەم هاودەنگییە ئەوەی بەدەست هێنا كە هیچ میدیایەك بە ئاشكراكردنی تاوانەكانی نەیدەتوانی بەدەستی بهێنێت.