دەستپاكی چوار ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرداگرتن لە فەرمانگەكانی نەجەف ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 14-05-2022, 19:05
  • +A -A

    نەجەفی پیرۆز - INA
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: چوار ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرداگرتن لەفەرمانگەكانی پارێزگای نەجەف ئەنجامداوە كەپێكدێت لەفەرمانگەی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەپارێزگاكە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی نەجەف كە چوونەتە فەرمانگەی گومرگی نەجەف توانیان كۆنتڕۆڵی كارە سەرپێچیەكان بكەن، لەوانە وەرگرتنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی 1170 دینار بۆ هەر دۆلارێك، بۆ ژماردنی بڕی رسوماتی گومرگ بۆ ئۆتۆمبێلە هاوردەكان بەپێچەوانەی ڕێنماییەكانی دەستەی گشتی گومرگ، فەرمانگەی گومرگی حسابی بۆ نەكراوە و حسابی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە بەپێی ڕێژەی ئاڵوگۆری (1166 دینار بۆ هەر دۆلارێك لەبری 1170 دینار).
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا، كە لەسەر بڕیاری فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە، پسوڵەی مۆڵەتی گومرگی ناوبراو دەستی بەسەردا گیرا، دوای ئەوەی فەرمانگەی گومرگ ڕایگەیاند كە بڕی دۆلار بەدەستهاتوو لە ساڵی 2015دا ونبووە.
    راشیگەیاند: لەئۆپەراسیۆنی دووەمدا ئەو تیمە كە گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی پارێزگاكە، توانی دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری بۆ ئاشكراكردنی ئەو سەپێچیانەی كە لە گرێبەستەكانی كڕینی (295)  ئامێری سپلێتی  (2 تۆن) كراوە، كڕینەكەش بەش بەش كراوە، بۆ ئەوەی لە تەندەرەكە هەڵبێت، بە خەرجكردنی زیاتر لە 192,000,000 دینار، زیانی بە پارەی گشتی گەیاندوە.
    وتیشی: هاوكات تیمەكە دوو ئۆپەراسیۆنی جیایان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەنجامداوە، كە دوای ئەنجامدانی وردبینیەكان بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بە بڕی 100 ملیار دیناری ئاشكراكرد، بە پێچەوانەی گشتاندنی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە ماددەی (20 / دووەم) لە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 ، ئەوە جگە لە ناعەدالەتی دارایی و یاسایی كە لەگەڵ یەكێك لە گرێبەستە وەبەرهێنانەكانی فڕۆكەخانەدا بووە و تێیدا باسی لەوە نەكردووە كێ بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی جۆری خزمەتگوزاریەكان و نەبوونی كتابی داهێنان لەلایەن دەستەی گشتی بۆ باج لە پێشینەی وەبەرهێن.
    دەستەی دەستپاكی ئاشكراشیكرد: چوار تۆماری دەستبەسەرداگرتنی ئۆپەراسیۆنەكان، كە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری ئەنجامدرابوون، رێكخراون و رەوانەی بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی نەجەف لەسەر كێشەكانی نەزاهە كراون، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەرییان.