رۆشنبیری پێداویستیەكانی هەڵكۆڵینی شوێنەوار روندەكاتەوە

ناوخۆ
  • 14-05-2022, 18:47
  • +A -A

    بەغداد  - INA- ئەمنە سەلامی
    وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەمڕۆ شەممە، پێداویستیەكانی هەڵكۆڵینی شوێنەوار و فاكتەرەكانی كاریگەری لەسەری و مەرجەكانی بەدیهێنانی رونكردەوە.
    ئەحمەد عەلیاوەیی وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمەڵێك پێداویستی و مەرج هەیە بۆ سەركەوتنی هەڵكۆڵین و گەڕان و پشكنینی شوێنەواری كە پرۆسەیەكی زانستی سیستماتیكە لەسەر بنەما مەعریفییەكان كە مەبەستیان هەڵكەندنی ئاسایی نییە بەڵكو هەڵكەندنی زانستیانەیەو دەبێتە هۆی دۆزینەوەی زانیاری و ڕاستیەكان، وتیشی: لەبەر ئەوە شوێنەكانی گەڕان بەپێی پێداویستیەكان بریتین لە لێكۆڵینەوەو پلان و گەڕانی ورد، لەوانە مەرجەكانی وەك دابینكردنی تیمە تایبەتمەندەكان لەگەڵ شارەزایی بەرز و كەش و هەوایەكی باش و گونجاو.
    ئاشكراشیكرد: دوو هۆكار كە كاریگەریان لەسەر گەڕان هەیە بریتین لە كەش و هەوا و دۆسیەی ئەمنی لەو ناوچانەی هەڵكۆڵینی تێدا دەكرێت.
    رونیشیكردەوە: گەردەلولی خۆڵ بەتایبەتی لە كەش و هەوای عێراقدا مەترسی لەسەر هەڵكۆڵینی زانستی دروست دەكات و كاریگەری لەسەر بوونی تیمەكان لە ناوچەی كاركردن هەیە.
    راشیگەیاند: ئەم گەردەلولە كاریگەری نەرێنی هەیە و ڕێگە لەگەڕان و دواكەوتنی تیمەكان و هەڵمەتەكانی گەڕان دەگرێت و ئەمەش بەشێكە لەكێشەی گەڕانی درێژخایەن.
    وتیشی: هەڵكۆڵینی شوێنەواری پێویستی بە دابینكردنی ژینگەی ئەمنی دروست و هەروەها ڕێكەوتنی یاسایی و پەیمانی نێوان پاشەكەوتكەر و خاوەن زەویەكە هەیە.