بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: لە بەندەری ئومقەسر دەست بەسەر 10 كۆنتێنەردا گیراوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە بەندەری ئومقەسری ناوەڕاست دەست بەسەر 10 كۆنتێنەردا گیراوە كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن بوون.
ئاشكراشیكرد: شەش لە كۆنتێنەرەكان بریتیبوون لە ماددەی كیمیایی مەترسیدار و دوو كۆنتێنەری تر بریتیبوون لە پارچەی كارگەی بەرهەمهێنانی خواردنی كێڵگەی پەلەوەر، و یەكێك كۆنتێنەرەكانیش بریتیبوو لە كەلوپەلی هەمەجۆر و كۆنتێنەرێكی تریش بریتیبوو لە پارچە ئەلەمنیۆم، و سەرجەم كەلوپەلەكانیش ماوەی یاسایی مانەوەیان لە بەندەرەكە تێپەڕاندووەو نەگەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی هێنراوە.
ئاشكراشیكرد: لیژنەیەك بۆ ئامادەكردنی كۆنوسی دەستبەسەرداگرتنەكەو رەوانەكردنی بۆ دادگا پێكهێنراوە.