حەلبوسی پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئیمارات

سیاسی
  • 14-05-2022, 17:43
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئیمارات.
    نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بروسكەیەكدا پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید كرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئیمارات و هیوای خواست حكومڕانیەكەی تەواوكەری گەشەسەندنی وڵات بێت كە خوالێخۆشبوو شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهیان و جێگرەوەی خوالێخۆشبوو شێخ خەلیفە بن زاید ئالنهیان بناغەیان بۆ دانابوو.
    هەروەك  حەلبوسی تەئكیدی لەسەر خواستیان كردەوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی برایانە و پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكەن.