بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: عێراق بەپەرۆشە بۆ پتەوكردنی رایەڵەكانی برایەتی و هاوبەشیكردن لەئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كازمی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كرد بەبۆنەی ئەركە نوێیەكانی وەك سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.
كازمی لە بروسكەی پیرۆزباییەكەدا، پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید كرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی باڵای ئیمارات، ئاشكراشیكرد: پێویستە پاشایەتییەكەی درێژكراوەی ڕێگای بەخشین و خۆشگوزەرانی بێت كە لە سەردەمی پاشایەتی شێخ خەلیفەی كۆچكردوو زاید ئەلنەهیان و دواهەمین و باوباپیرانی دیاربوو رەحمەتی خوایان لێێت.
ئاشكراشیكرد: عێراق بەپەرۆشە بۆ پتەوكردنی رایەڵەكانی برایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی برا و هاوبەشیكردن لەئاسایش و سەقامگیری و ئارامیی گەلانی ناوچەكە.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات