ئەلێکساندەر گرۆشکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەو قەناعەتەی مۆسکۆی دەربڕی کە چوونەژوورەوەی ئۆکرانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئهو وڵاته.
گرۆشکۆ ئەمڕۆ بە پەیامنێرانی گوت: "ئەگەر یەکێتی ئەوروپا لە ڕاستیدا ئەو وڵاتەی کە پێکهاتەکانی نازی و ئایدیۆلۆجیای نازی لە دژی بەها ئەوروپیەکاندایە، ببەستێتەوە، ئەوە مانای کۆتایی یەکێتی ئەوروپایە"
دیپلۆماتە ڕووسییەکە جەختی کردەوە: "ڕۆڵی ئەوروپا لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و "ناوەندەکانی کاریگەری ئابووری و سیاسی بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕۆن"
"ئەگەر یەکێتی ئەوروپا وەک هاوبەشێکی ئابووری گرنگی بە ڕووسیا نەدات، ئەوا مۆسکۆ بە پشتبەستن بە واقیعی نوێ بە شێوەیەکی عەقڵانی هەڵسوکەوت دەکات"
سەرچاوە: ئاژانسەکان