فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق حەشارگەی چەتەكانی داعش لەچیای قەرەچوخ دەكەنە ئامانج

ئەمنی
  • 14-05-2022, 15:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    هێزی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، چوار حەشارگەی چەتەكانی داعشی لە چیای قەرەچوخ كردەئامانج.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و هەماهەنگی و هاوكاری بەشە جیاوازەكانی دەزگای دژەتیرۆر و هێزی پێشمەرگە، فرۆكەكانی ئێف 16ی هێزی ئاسمانی عێراقی چوار هێرشی ئاسمانیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجامدا و چەند ئەشكەوتێكیان كردە ئامانج كە ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی تێدابوو.
    ئاشكراشیكرد: دواتر هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بە گەڕان و پشكنین كردووە لەو شوێنەی كە لەلایەن هێزی ئاسمانیەوە كرایە ئامانج.