بەغداد - INA
ئاشانسی هەواڵی ئیمارات رایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیانی وەك سەرۆكی وڵات هەڵبژارد.
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی باڵای ئیمارات لە كۆشكی شەرەف لە ئەبوزەبی بە سەرۆكایەتی شێخ محەمەد بن ڕاشید ، جێگری سەرۆكی دەوڵەت و سەرۆك وەزیران و حاكمی دوبەی كۆبوەوە.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی كاروباری سەرۆكایەتی ئیمارات، بەپێی مادەی (51)ی دەستور، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، بەكۆی دەنگ هەڵبژێردرا بە سەرۆكی ئیمارات و شوێنی خەلیفە بن زاید ئالنهیان دەگرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئیمارات دڵنیاكرانەوە كە بەردەوام دەبن لە چەسپاندنی ئەو بەهایانەی كە دەوڵەتەكەی لەسەر دامەزراوە، هاوكات ئەندامانی ئەنجومەنەكە متمانەی تەواوی خۆیان دەربڕی، كە گەلی ئیمارات پشتیوانی تەواو لە محەمەد بن زاید ئال نەهیان دەكات.
هاوكات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بۆ ئەو متمانەیەی كە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای یەكێتییەكە پێی بەخشیون و هیوایخواست كە هاوكاری بكرێت.