بەغداد - INA
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ شەممە، ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی بۆ جێگیركردنی نرخەكان و كەمكردنەوەی هەڵئاوسان ڕوونكردەوە و جەختیشیكردەوە: كە یاسای ئاسایشی خۆراك پشتگیری نرخەكان دەكات و روبەڕووی هەژاری دەبێتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارگرانی هەڵئاوسان لەسەر ژیانی ئابووری ، سیاسەتی دارایی عێراق لەڕێگەی ئەو ئاماژانەی كە لەلایەن یاسای فریاگوزاری ئاسایش خۆراك و گەشەپێدان بۆی دابینكراوە بەڵێنیداوە كەپشتگیرییەكی فراوان بۆ نرخی خۆراك و داهاتی نەقدی سنوردار و شەڕی هەژاری بە شێوازی جیاجیا بكات.
وتیشی: بە پاكێجێك لە سیاسەتی دارایی و پێوانەیی پشتگیری لە جێگیری نرخ دەكات، لەوانە (سفكردنەوەی باج و ئەركە گومرگییەكان) لەسەر كۆمەڵێكی زۆر لە خواردن و هاوردەی پێویست، ئەوە جگە لە نرخی جێگیری فرۆشتنی هەموو كەلوپەل و خزمەتگوزارییەكانی حكومەت، بۆ نمونە سوتەمەنی و كارەبا و لە سەروی هەمویانەوە زیادكردنی ماددەكانی كۆبوونی خۆراك.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: سیاسەتی دراوی بانكی ناوەندی عێراق لەنزیكەوە چاودێری هەموو پێشكەوتنەكانی نرخ دەكات و بەردەوام دەبێت لە دەستوەردان لەبازاڕی ئاڵوگۆڕدا بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لەدابینكردنی دراوی بیانی بەڕێژەیەكی جێگیری ئاڵوگۆڕ بۆ دڵنیابوون لەسەقامگیری بەهای پارەی دەرەكی، هەروەها بۆ دڵنیابوون لە جێگیری بەهای دراوی دەرەكی و سەرمایەی بازرگانی لە هەمان كاتدا و لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ڕوون لەئاستی پارەدانی پارەی گشتی، ئەمەش بۆ مسۆگەركردنی سەقامگیریی ئاستی گشتی نرخەكان.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات