بەغداد - INA
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەمڕۆ شەممە، دەركردنی فەرمانێكی وەزاری بۆ دروستكردنی مۆنۆمێنتێك بۆ شەهید سەدر رەتكردەوە.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: فەرمان و نوسراوێكی فەرمی دەرنەكردوە بۆ تەرخانكردنی بودجە بۆ دروستكردنی مۆنۆمێنتێك بۆ شەهید سەدر، ئاشكراشیكرد: كۆپی ئەو بەڵگانەش لە هەندێك لە سایتەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە كۆپیەكی ساختەیە، وەك بەڵگەش هەڵەی ڕێزمانی و شێوازیی ئاشكرای تێدا دیارە و وەزارەتیش بەم شێوەیە كتابی فەرمی بڵاوناكاتەوە.
هەورەك تەئكیدی لە شەفافیەتی وەزارەت كردەوەو راشیگەیاند: شانازی بە قوربانیدانی هەموو شەهیدانی عێراقەوە دەكات و داوای لە میدیاكانیش كرد كە ڕاست و دروست و بابەتی بن.