به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكی ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر یار الله گه‌یشته قه‌زایی مه‌خموور له‌پارێزگای نه‌یناوا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند"
شاندێكی ئه‌منی كه‌پێكهاتوو له‌فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر یار الله و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كان و به‌رێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگیری سه‌ربازی گه‌یشته كه‌رتی فرقه‌ی مه‌شاتی 14 له‌قه‌زای مه‌خموو له‌پارێزگای نه‌یناوا مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و پلان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ربازی له‌دژی پێگه و بنكه‌كانی تیرۆرستان له‌زنجیره چیایی قه‌ره‌چۆغ له‌مه‌خموو كه گرنگترین پێگه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌خۆی ده‌گرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه سه‌رۆك ئه‌ركان ته‌كیدی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌كتیڤكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگیری و به‌رده‌وامی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی كردۆته‌وه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ناو ئه‌شكه‌وت و مه‌غاره و كونه‌كانی ئه‌م چیایه. هه‌روه‌ها وتی" فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و فرۆكه‌ی سوپا ئاماده‌ن بۆ بۆردومانكردنی هه‌ر پێگه وشوێنێكی تیرۆرستان له‌زنجیره چیایی مه‌خموور.
هه‌روه‌ها یار الله ئاماژه به هه‌وڵ و رۆڵی فه‌رمانده و سه‌ربازانی داوه له‌دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌قه‌زای مه‌خموور.