به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مرۆ شه‌مم پێشبینه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا له‌ڵات بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و پێشبینی كرد كه ئاستی غوبار زیاتر ببێت و له‌ناوچه‌ی باكووریش ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه.
كه‌شناسی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA
) راگه‌یاند" ئاسمانی وڵات سبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ناوچه‌ی ناوه‌راستی وڵات ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ غوبارێكی كه‌م به‌ڵام له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور و باشوور ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌رۆژی دووشه‌ممه به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ور و له‌ناوچه‌ی باكووریش هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر باران بارینێكی سووك له‌گه‌ڵ بروسكه هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات تۆزێك داده‌به‌زن.
له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ش له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور هه‌رو ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باشووریش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی غوبار له‌هه‌ندێ ناوچه و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور پله‌كانی گه‌رما وه‌كو رۆژانی پێشتر ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور هه‌ندێ به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌ش وهه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رانسه‌ری وڵات هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر دیاره: