شەپۆلی خۆڵبارین لە بەغدا و چەند پارێزگایەكدا دەستی كرد

ناوخۆ
  • 13-05-2022, 08:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شەپۆلی خوڵبارین لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەك  دەستی پێی كردووە و تا بێتش زیاتر دەبێت.
    پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی عێراقیش رایانگەیاند، خوڵبارین لە بەغدا و چەند پارێزگایەك دەستی پێكرد و تا بێتش زیاد دەكات .
    دەستەی كەشناسی  پێشتر ، كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات شەپۆلی خوڵ و تۆزاوی و دابەزینی پلەكانی گەرما لە دووشەممەی داهاتوودا.
    كەشناسی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێدرواە راگەیاند كەش و هەوای وڵات بۆ ئەمڕۆی هەینی ساماڵ دەبێت بەڵام هەندێك هەور لەناوچەكانی ناوەراست و باشوور دەبێت، وپلەكانی گەرماش تۆزێك لەرۆژانی رابردوو نزمتر دەبێت، بەڵام ئاراستەی با بەرەو باكووری رۆژئاوا و نەرم دەبێت كەدەگات (10-20)كم/  لەیەك كاتژمێردا و هەندێ جار دەگاتە (30-40)كم/ لەكات ژمێرێكدا و دەبێتە هۆی دروستكردنی شەپۆلی خوڵبارین  لەهەندێ ناوچەی و چەند پارێزگایەك و بەغدایە پایتەخەت.
    ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق و باكوور ده‌گرێته‌وه‌، مه‌ودای بینین له‌چه‌ند ناوچه‌كی باشور له‌نێوان 3-5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر باكووریش كه‌متر ده‌بێت به‌جۆرێك ماوه‌ی بینین له‌نێوان 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ رۆژی دوشه‌ممه‌وه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و له‌ ناوچه‌كانی باشوری عێراق مه‌ودای بینین ده‌گاته‌ كه‌متر له‌ 1000 (هه‌زار) مه‌تر، به‌پێی پێشبینیه‌كانیش شه‌پۆله‌كه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت..