بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار، دوو كاتژمێر دوای ئەوەی كوشتنیان لە پارێزگاكەدا ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق تێیدا هاتووە "فەرمادەی پۆلیسی پارێزگاكە بەردەوام بووە لە گرنگیدانێكی زۆر بە كوشتنی هاوڵاتییەك لەلایەن ئەو كەسانەی كە ماتۆڕسكیلیان سوار بووە، لە گەڕەكی قاهیرەی عەممارە، وەك لە ئەنجامی ناكۆكییەكی پێشوو لەسەر زەوییەكی كشتوكاڵی بووە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیركراون، و دەزگا ئەمنییەكان توانیان، لەناو كەرتی حەتین، هەردوو تۆمەتبارەكە بەم ڕووداوە دەستگیر بكەن ودوای وەرگرتنی رەزامەندییە دادوەرییەكان".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەوان گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی دوسێی لێكۆڵینەوەیان بۆ بەدەستهێنانی سزای دادپەروەرانە بەپێی یاسا بۆكراوەتەوە".