بەغدا – INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی دوو تیرۆریست و دەستبەسەرداگرتنی چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی لەئەنبار و ڕۆژئاوای نەینەوا.
شانەی راگەیاندی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە وەرگیراوە، كە "بە ئۆپەراسیۆنە جیاوازەكان لە ناوچە جیاوازەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و ڕۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدراوە، لەسەر بنەمای زانیاری دروست لەلایەن هەواڵگری تیمەكانی پێنج و و پانزەهەم و بە بەشداریكردنی هێزێك لە سەركردایەتی هێزە زەمینییەكان كە لەلایەن لیواكانی پیادە ١٩ و ٢١ و ٧١ و هەواڵگری لیواكانەوە نوێنەرایەتی كرا، كە لەم ماوەیەدا دوو تیرۆریست دەستگیركران، یەكێكیان لە قەزای روتبە لە ئەنبار و ئەوەی تریش لە قەزای تەل عەتبە، لە ڕۆژئاوای نەینەوا، كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر داوا كرابوون.