بەغدا – INA – حوسێن عوممار
عەلی دلێمی وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە، وانەبێژان بەپێی گرێبەستەكانی بودجەی ساڵی 2022 دەكرێنە گرێبەست، بەهەمیشەییكردنیشیان لەئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.
دلێمی لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "حكومە ت لە ئێستادا بایەخ بە پرسی وانەبێژەكان دەدات و هەمو ڕێكارەكانی ئەم دۆسیەیەی تەواو كردوە".
وەزیری پەروەردە وتیشی، "مامۆستایانی وانەبێژ لە ئێستادا بە بڕیاری 315 و بە پشت بەستن بە بودجەی 2022 كراون بە گرێبەست، بەڵام بەهەمیشەییكردنیان لە ژێر لێكۆڵینەوە و گفتوگۆدایە".
پێش ئێستایش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ڕێنمایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی وانەبێژان لەبودجەی 2022دا دەركرد و لەوبارەیەشەوە وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەوڵەكانی حكومەتی بۆ دامەزراندنی وانەبێژان بەردەوامی هەیە.