سێ تیرۆریستان لەرێگای هێرشێكی ئاسمانی عێراقییەوە ، لە ڕۆژئاوای ئەنبار كوژران

ئەمنی
  • 13-05-2022, 02:59
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی توانی سێ تیرۆریست بكوژێت بە دەستپێكردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تونێلێك لە باندەكانی تیرۆریستی داعش لە ئەنبار.
    لەراگەیندراوێكدا شانەی رایگەیاندی ئەمنی، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە وەرگیراوە : كە "بە پشتبەستن بەو زانیارییە هەواڵگریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتن بۆ سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێرشێكی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكەی F16ی هێزی ئاسمانی عێراق كە تونێلێكی  لە ناو تیرۆریست لە ئەنبار كردە ئامانج كە تێكدا چەند تیرۆرستی داعشی تێیدا بوو.
    لە راگەیندراوێكە هاتووە كە "تونێلەكە وەك میوانخانە و شوێنی پیشوودان بۆ باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە پارێزگای ئەنبار، لە باشووری كوبیسە - دوڵی ئاشووا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەلجەزیرە بەكارهاتووە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئۆپەراسیۆنەكە بووەتە هۆی مردنی ٣ توخمە تیرۆریستییە داعشەكان.