هەولێر - INA
دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو كچێك لە یەكێك لە باڵەخانەكانی هەولێر خۆی هەڵدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی هەڕەشەكردنی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە كچەكە دەستگیركرد.
هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچە خوێندكارێكی پەیمانگای پۆلێتەكنیكی هەولێر بەناوی ئاریان محەمەد كرد و بووە هۆی خۆكوشتنی كچەكە، لە ئیدارەی راپەڕین دەستگیركرا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تۆمەتبارەكە دانی بەوەداناوە كە بەردەوام هەڕەشەی لەو كچە كردووە و بووەتەهۆی روودانی ئەو حاڵەتە، هەروەها لەرێگەی مۆبایلی تۆمەتبارەكەوە دەركەوت كە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیكە كردووە و لە نێو مۆبایلەكەیدا وێنە و ڤیدیۆی چەندین ئافرەتی هەبووە ".