بەغدا -INA
سەرۆكوەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ هەینی، سەرەخۆشییان لە كۆچی دوایی سەرۆكی ئیمارات، شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان كرد.
سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی ئیماڕات كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنهیان سەرۆكی وڵاتەكەیان.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند "بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی هەواڵی كۆچی شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆكی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی برامان پێگەیشت".
ڕاشیگەیاند " بەم بۆنە خامناكەوە سەرەخۆشی ئاراستەی سەركردایەتی ئیمارات و گەلەكەی دەكەین".
هەروەها ڕایگەیاند "هەموو دڵنیاین كە گەشتی پێشكەوتن و پێشڕەوی ئیماڕات كە لەلایەن كۆچكردووەوە دەستی پێ كردبوو، بە هەوڵی سەركردایەتی دەوڵەت و گەل بەردەوام دەبێت".
لە بەرامبەردا، سەرۆكی پەرلەمان، محەمەد حەلبووسی ، وتی: “ئێمە پرسە و هاوخەمی دڵسۆزانەمان بۆ سەركردایەتی و خەڵكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بە كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان، سەرۆكی ئیمارات دەنێرین.انا لله وانا الیە راجعون.