بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو گرنگترین كەرتەكانی خۆی دیاركرد كە لەلایەن تەرخانكردنی داراییەوە لە یاسای پشتیوانی بۆ ئاسایشی خۆراكدا پشتگیری دەكرا، لە هەمان كاتدا پشتڕاستی كردەوە كە شاندێكی باڵای توركیا بەم زووانە سەردانی عێراق دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دوسێی ئاو.
حاتەم حەمید بەرێوبەری گشتی ناوەندی نیشتمانی كارگێری سەرچاوەكانی ئاو بە كەناڵی عێراقیە ئەخبارییە وت و ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت وتی :"بەهۆی گرنگی ئاو و ڕۆڵی لە ئاسایشی خۆراكدا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە لیژنەی دارایی میوانداری كرا و كۆمەڵێك داواكاری لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراكدا پەسەندكرا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی جێبەجێكردنی پڕۆژە گرنگەكان بۆ ماوەی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، " تەرخانكردنی دەرماڵەی پشتگیری لە بەردەوامی كەرتە گرنگەكان دەكات كە لە دامەزراندنی بەنداوی مەكحول و پڕۆژەی گەیاندنی ئاو لە ڕێگەی بۆرییەكانەوە بۆ پارێزگای بەسرە و پڕۆژە گرنگەكانی دیكەی پەیوەست بە نۆژەنكردنەوەی بەنداو و ڕووبارەكان و چاككردنەوە و بەڕێوەبردنی پڕۆژەكان و پەمپەكان تایبەت بە پرۆژەكانی ئاو .
سەبارەت بە دانوستانەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو و داواكاری دووبارە لە توركیا، بەردانەوەی بڕی ئاوی رێككەوتوو، حەمید روونیكردەوە كە 'كۆتا كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاو كە دوێنێ سەرۆكوەزیران سەرۆكایەتی كرد، چەندین رێنمایی دەركردووە كە خزمەت بە كەرتەكانی ئاو و كشتوكاڵ دەكەن، لەنێویاندا ئاراستەكردنی تێبینی فەرمی بۆ وڵاتانی سەرچاوە بۆ پشتگیریكردنی عێراق لە ماوەی داهاتوودا بە تایبەتی و یەكێكە لە وڵاتە زیانلێكەوتووەكان بەهۆی كەمی ئاو.