پەرلەمانتارێكی پارتی: ئێمە توانای چارەسەركردنی چەقبەستوی سیاسیمان هەیە

سیاسی
  • 12-05-2022, 20:43
  • +A -A

    بەغدا- INA- محەمەد تاڵبی
    شەریف سلێمان، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە، ئەگەری چارەسەركردنی چەقبەستوی سیاسییان هەیە، لە هەمان كاتدا ئاماژە بەوە دەكات كە داواكاری پەرلەمانتاران هەیە بۆ كەمكردنەوەی بڕی خەرج كردنی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان بۆ ٢٤ تریلیۆن دینار.
     شەریف سلێمان،پەرلەمانتاری پارتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند "دەستپێشخەر و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەردەوامن سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت و هیچ رەتكردنەوە یان قبوڵكردنێكی تەواو نییە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "دەستپێشخەرییەكانی ئەم دواییە لە ئێستادا تاوتێ دەكرێت ".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "تا ئێستا  نەگشیتونەتە ڕێگای ڕاستەقینە بۆ پاڕانەوە بەهۆی ئەو سەختییانەی كە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی بووەتەوە.وتیشی پارتی  بەهەموو لایەك كراوەیە و بڕوای بە گفتوگۆ هەیە بۆ چارەسەكردنی چەقبەستوی سیاسی .
    ناوبراو ڕوونی كردەوە، "پارتی پابەندە بە كاندیدەكەی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و دەستبەرداری ئەوە نابێت".
    سەبارەت بە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری، كە 'داواكاری هەیە بۆ هەمواركردنەوەی هەندێك بڕگەی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری، كەمكردنەوەی بڕە پارەكان لە ٣٠ تریلیۆن بۆ ٢٤ تریلیۆن دینار، و گفتوگۆكان لە لیژنەی دارایی لەم بارەیەوە بەردەوامن و بەم زووانە دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە دەدرێت.