فەیاز داوای چڕكردنەوەی هەوڵەكانی هەواڵگری دەكات بۆ نەهێشتنی پاشماوەی داعش

ئەمنی
  • 12-05-2022, 20:25
  • +A -A

    كەركوك – INA  - مەهدی رەبحاوی
    فالح فەیاز سەرۆكی دەستی حشەدی شەعەبی ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكانی كرد بۆ نەهێشتنی پاشماوەی چەتەكانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگای كەركوك.
    فەیاز لە وتارێكدا لە میانی ئامادەبوونی ڕێوڕەسمەكانی بەبۆنەی  شەشەمین ساڵیادی ڕزگاری ناوچەی بەشیر  ڕێكخرابوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئامادەی بوو) وتی  'ئەو خوێنەی كە خۆی كرد بەقوربانی لەپێناو ئەم ناوچەیە  بۆ ڕزگاركردنی لە باندە تاوانكارییەكانی، ئەمڕۆ كۆبووینەوە بۆ ئەوەی نایابترین پاڵەوانێتییەكان لەبیر نەكەین كە پاڵەوانەكانی هێزە ئەمنییەكان بوون بە هەموویانەوە بێ جیاوازی .'
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پاراستنی ئەم سەركەوتنە لە ڕێگەی هاودەنگی و یەكگرتوویی هەمووانەوەیە"، ئاماژەیە بۆ پێویستی "كاری هەواڵگیری هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ نەهێشتنی پاشماوەی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكانی پارێزگای كەركوك".