كەركوك – INA – مەهدی وەبحاوی
بەرێوبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك رایگەیاند، حاڵەتێكی دیكەی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركراوە، كە كێشەی كەمی خوێنی هەیە .
بەرێوبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك نەبیل حەمدی بوشناق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راي گهیاند: لەئەنجامی پشكنینەكان بۆ هاوڵاتیەكی تەمەن 36 ساڵ كە پیشەی مامۆستایە، دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربونە و لەئێستاشدا خراوەتە ژێر چاودێری وردی پزیشكیەوە.
وتیشی دەركەوتووە كەسەكە توشی تای خوێنبەربوون بووە ". ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئێستادا دۆخی تەندروستی توشبووەكە جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە، ئەوەش دووەم حاڵەتی توشبوونە بەو نەخۆشییە لە پارێزگاكەدا ".