بەغداد/ INA - نەسار ئەلحاج
ئەمرۆ پێنج شەممە ، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕێوشوێنی نوێ سەبارەت بەمووچەی سوودمەندان ڕاگەیاندو هاوکات تەئکیدیشیکردەوە لەسەر نزیکبوونەوەی لە کەمکردنەوەی ڕێژەی تێچوی مووچەی سوودمەندان.
"هودا سەجاد" سەرۆکی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"
دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەپێی یاسای 11ی ساڵی 2014 مامەڵە لەگەڵ دوو بابەتی سەرەکی دەکات، لەوانە دابینکردنی مووچەی مانگانەی یارمەتی بۆ سوودمەندان"
وتیشی: "لەسەرەتای هەر مانگێکەوە مووچەکە دەگاتە سوودمەندبوان کە بارەکەیان لەسەر ئاسان دەکات، بەڵام 1000 دینار دەستەکە بۆ ئەو کەسانە کەم دەکاتەوە کە لەڕێگەی کارتی زیرەک موچەیە کانیان وەردەگرن"
ھەروک وتیشی: "کۆبوونەوەیەکی درێژ لەگەڵ بانکی ناوەندی و کۆمپانیای کارتی زیرەکی جیهانی بەڕێوەچوو "
وتیشی: "گرێبەستێک درێژدەکرێتەوە بۆ دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی سود "
ئاشکراشیکرد: "کۆمپانیاکە ساڵانە 12 مووچە دەنێرێت بۆ سوودمەندان کە 5 موچە بە لێبڕینی سود و 7 مووچەی بێ لێبڕینی سود بۆ ئەوەی بارگرانی بۆ موچەخۆران دروست نەبێت"
روونیشیکردەوە : "دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی سورە لەسەر دابەشکردنی مووچە بە کەمترین نرخی سود بۆ سوودمەندان و پاراستنی کۆمەڵایەتی .
جەختیشیکردەوە: "کە یەکێک لە ئەرکەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی دابینکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییە کە گرنگترینیان تەندروستی و پەروەردە و خانووبەرە"تاکیدیشی کردەوە: "پێویستە ئەم خزمەتانە زۆر واقیعیانە پێشکەش بە سوودمەندان بکرێت"