بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای کرد کە پیاچونەوە بکرێت بە ڕێککەوتننامەنێودەوڵەتیەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی زاملی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی پەیوەندیە دەرەکیەکانی پەرلەمان کرد بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەرکەکانی لێژنەکە لەم خولەدا.
وتیشی کە عامر الفایز وەک سەرۆکی تەمەن هەڵبژێردرا وشەعلانکەریمیش وەک جێگری یەکەم ومحمد سدیق جێگری دووەم بەشێوەیەکی کاتی دانران.
هەروەها زاملی لێژنەی پەیوەندیە دەرەکیەکانی ڕاسپاردکەلەڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان بکۆڵنەوە ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی یاسایی وبەهەمان شێوەش چەند یاسایەکیش دابڕێژرێت بۆ هەردوو ریسکی دیبلۆماسی وکونسوڵگەری ، داواشیکرد کە ڕوانگەیەکی ستراتیژی دابنرێت بۆ دەرکردنی یاساگەلێک بۆ سەقامگیری و سەروەری عێڕاق و ڕێکخستنی پەوەندیەکانی لەگەڵ دەرەوەو ناوەوە.
هەروەها جەختی لەسەرئەوەکردەوە کەلێژنەکە بەخۆی بەرپرسە لەبەدووداچونی
سیاسەتی دەرەکی وڵات ئەویش لەمیانەی ئەو یاسایانەی کە دایاندەڕێژێت و چاودێریان بۆ دەکات ڕوونیشی کردەوە هەستیاری قۆناغەکە لەسەرئاستی جیهان و ناوچەکە وادەخوازێت کە عێڕاق ڕۆڵی خۆی ببینێت لەنزیککردنەوی بۆچونەکان و ئەمەش گرنگی بەم لێژنەیە دەبەخشێت.
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر خۆبەدوورگرتن لە لێدوانی نابەرپرسانە کە لەگەڵ سیاسەتی دەرەکی عێڕاقدا نەگونجێت.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات